میت ئەندامێکی پەکەکەی لە ئۆکراینەوە بردەوە تورکیا

ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا لە هەڵمەتێکی تایبەتدا لە وڵاتی ئۆکراین عیسا ئوز ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پەکەکەی دەستگیر کرد و گواستیەوە بۆ تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا ناسراو بە میت لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە وڵاتی ئۆکراین عیسا ئوز ئەندامی کۆنەکاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی ئەو پارتەی لە شاری ئۆدسای ئۆکراین دەستگیر و بۆ تورکیا گواستەوە.

ئوز کە لەلایەن دادگای ئاشتی و سزای دوغو بایزیدەوە، بە تاوانی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی سزا درا بە تۆمەتگەلێک لەوانە پڕوپاگەندا بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان، پاڵپشتی لە تاوان و تاوانبار، ساختە کردنی بەڵگەی فەرمی و ... بە شوێنییەوە بوون، پاش ناسینەوەی لە شاری ئودسا لەلایەن گرووپی تایبەتی ئۆپراسیۆنی میت دەستگیر کرا و بۆ تورکیا گواسترایەوە.

ئوز لە ساڵی ٢٠١٤ یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی خۆجەیی پەکەکە لە شاری دوغو بایزید دەهاتە ئەژمار کە دوای دەکردنی سزای دەستگیرییەکەی لە تورکیا هەڵات.

News Code 34023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha