3708 نەخۆشی کۆرۆنایی لە ئێران باری تەندروستیان ناجێگیرە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە وتنی ئەوەی کە 3708 نەخۆشی کۆرۆنایی باری تەندروستیان ناجێگیرە ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 تووشبووی نوێی کۆرۆنا ناسراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا    384 هەزار و  666 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 110 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد:  تا ئێستا   22 هەزار و 154 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 332 هەزار و   131 کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3708 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

News Code 33946

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha