AP ١٣٩٩ خەرمانان ٥ ١١:٥٣

زەریف:

ملهوڕییەکانی پەمپێئۆ جارێکی دیکە ئەمریکا گۆشەگیر دەکات

ملهوڕییەکانی پەمپێئۆ جارێکی دیکە ئەمریکا گۆشەگیر دەکات

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ملهوڕی نایاسایی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئەو وڵاتە گۆشەگیر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: ملهوڕی نایاسایی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئەمریکا گۆشەگیر دەکات. لە حاڵێکدا کە ئەمریکا ڕێگری کرد لە گفتوگۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕاگەیێندراوی نایاسایی لە ڕۆژی هەینی، ئەندامەکان دوێنێ لە کۆبوونەوەی خۆیان هەوڵی ئەمریکایان وەکوو هەوڵێکی پووچ و ناکاریگەر ڕەت کردەوە.

ئێستا کاتی ئەوەیە کە دۆناڵد ترامپ گوێ گرتن لە ملهوڕە تازەکارەکان ڕابگرێت.

News ID 33834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha