AP ١٣٩٩ خەرمانان ٤ ١٨:٣٤

ڕۆحانی:

ئەمریکا هەر ئەمڕۆ بگەڕێتەوه بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ئەمریکا هەر ئەمڕۆ بگەڕێتەوه بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا هەر ئەمڕۆ دەتوانێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی: داعشیان بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە دروست کردبوو.

وتیشی: ئەوان دەیانەویست بوار بۆ وەدیهێنانی نیل و فرات و ئیسرائیلی گەورە ئامادە بکەن و کۆماری ئیسلامی ئەمەی تێکشکاند.

ڕۆحانی زیادی کرد: لە دەسەڵاتی دیپلۆماسیدا ئەوەی کە ئێمە دەتوانین لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرانبەر ئەمریکا کە زلهێزێکە و ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە بوەستین و بەرەنگاریان ببینەوە سەرکەوتنە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە لە پرسی کۆرۆنا سەرەڕای گەمارۆکان ئێمە دۆخمان باشتر بوو لە ئەورووپا و ئەمریکا  وتی: لە شەپۆلی دووەم و سێهەمیشدا ئێمە ئەوەمان بۆ پێش نەهاتووە.

ڕۆحانی وتی: ئەگەر ڕێککەوتن بەم مانایە بێت کە ئەوان بگەڕێننەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی , ئەوا ئەمڕۆ دەتوانن بگەڕێنەکە بەڵام ئەگەر بیانەوێت گوشار بخەنە سەر ئێران , ئەوە هیچ کات نایێتە دی.

News ID 33827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha