AP ١٣٩٩ خەرمانان ٤ ١٧:٠٣

گۆڤارێکی ئەمریکی پاگەندەی کرد؛

ئەمریکا جیهازاتی نەوتی دەگوازێتەوە بۆ کوردستانی سووریا

ئەمریکا جیهازاتی نەوتی دەگوازێتەوە بۆ کوردستانی سووریا

گۆڤاری وۆرد سۆشیالیست پاگەندەی کرد ئەمریکا لە یەک هەفتەی ڕابردوو جیهازاتی سەربازی و پاڵاوگەیی بردووەتە ناوچەی کوردستانی سووریا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی وۆرد سۆشیالیست لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا گۆڕانکاریەکی ستراتیژیکی لە شێوەی هەبوونی خۆی لە سووریا ئەنجام داوە و بەدوای ناردنی جیهازاتی سەربازی زیاتر بۆ ئەو وڵاتەیە.

ئەو گۆڤارە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی نووسی کە ئەمریکا لە یەک هەفتەی ڕابردوو وەجبەیەکی زۆر لەوانە جیهازاتی سەربازیی بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ناردووە.

ئەو گۆڤارە هەروەها پاگەندەی کردووە ڕێککەتنی نەوتی نێوان کوردەکان و کۆمپانیایەکی ئەمریکی چووەتە قۆناغی بەڕێوە چوونەوە و ئەمریکا لە ڕێگای ڕێڕەوی تنف لە سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئۆردۆنەوە، ئامێری هاوپەیوەند بە پاڵاوگەی بۆ بەکارهێنان لە دامەزراوە نەوتییەکان لە کوردستانی سووریا ڕەوانەی ئەو ناوچە کردووە.

وۆرد سۆشیالیست کە ئەمریکای بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار کردووە راپۆرتی دا کە ئەو وڵاتە لە کاروانە نێردراوەکانی ئەم دواییە بۆ کوردستانی سووریا، تانک، بارهەڵگری نەوت، زرێپۆش و جیهازاتی سەربازیشی ناردووە.

News ID 33825

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha