ئێران ناچێتە ژێر باری قسەی نایاسایی/بڕیار درا ئاژانس سەربەخۆ بێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران سەبارەت بە وردەکارییەکانی دیداری لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی، وتی: قسەکانی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و بڕیار درا ئاژانس سەربەخۆ کار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژانمەڤانی دوای دیدار لەگەڵ ڕافائێل گروسی بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بە گفتوگۆکان وتی: ئەمە یەکەم سەفەری گروسی وەکوو بەرپرسی گشتی ئاژانس بۆ ئێرانە و زیاتر لە ڕابردوو هاوکاریمان دەبێت.

ناوبراو بو وتنی ئەوەی کە هیوادارین دوولایەنەکە بەڵینەکایان جێبەجێ بکەن، وتی: قسەکانی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و بڕیار درا ئاژانس حیرفەیی و سەربەخۆ کارەکانی خۆی بباتە پێشەوە و ئێمەش لە چوارچێوەی ئەرکەکانمان کار بکەین.

ساڵٶی وتیشی: ئێمە بە پێی سەروەری و بەرژەوەندی نەتەوەیی کار دەکەین و ئێستاژە لە چوارچیوەی یاسا و ئەرکەکانمان دانوستان و ئیش دەکەین.

هەروەها ڕافائێل گروسیش ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێران هاوکاری بەرانبەرمان هەیە و ئێران لە بواری لێکدانەوەکان و گرووپەکانی ئاژانسەوە کە دێنە ئێران هاوکاری بەربڵاوی هەیە.

گروسی بە وتنی ئەوەی کە ئەمن لایەنگری سیاسیم نییە، وتی: دادوەریەکان و ئەنجامەکانی ئاژانس بە پێێ دەستکەوتە تەکنیکییەکانە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە ئەوە مسۆگەر دەکەین کە هیچ دزیەک لەسەر ئاژانس نییە، وتی: بەڵام گوشار هەیە بەڵام تا ئەو شوێنەی کە بتوانین ئیزن نادەین ئەو گوشارگەلە کاریگەر بن.

News Code 33823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =