بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە شکستی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: لە مێژووی ٧٥ ساڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا ئەمریکا ئەوەندە گۆشەگیر و لاواز نەبووە.
ناوبراو لە تویتەکەی خۆیدا جەختی کرد سەرەڕای هەموو سەفەر، گوشار و گەڕانەکان، ئەمریکا توانی بەس وڵاتێکی بچووک لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات. دوێنێ شەو دیپلۆماسی چالاکی ئێران لە پاڵپتەو بوونی بواری مافیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەمریکای بۆ چەندەمین جار شکست دا.
شیاوی باسە، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی لە ئەنجومەنی ئاسایش خستە دەنگدانەوە کە تێیدا داوای درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێرانی بۆ ماوەیەکی نادیاری کردبوو. ئەنجامی ئەو دەنگدانە کە بە شێوەی ئالنلاین بەڕێوە چوو، شکستێکی خراپ بۆ ئەمریکا بوو، بە شێوەیەک کە ١١ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی بێ لایەنیان دا و دوو ئەنجام دەنگی نا و ئەمریکا و کۆماری دوومنیکەن دەنگی ئەرێیان پێی دا.
بۆچوونی ئێوە