بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پارێزگای بتلیس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنووری ئەو پارێزگا کوردنشینە بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، وتی: بە مەبەستی ناسینەوە و تێکشکانی گیانپەنا، هومار و حەشارگەکانی گرووپە جودایی خوازەکان لە پارێزگای بتلیس لە ٣٦ گوندی سەر بە ناوەندی ئەو پارێزگا یاسای قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە ئەو ٣٦ گوندە دەست پێدەکات.
لە بەیاننامەی ئیدارەی پارێزگای بتلیس هاتووە: بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان لە ئەو پاریزگا لە ڕێکەوتی ١١ ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ەوە، کاتژمێر ١٩ بە کاتی ناوچەیی تورکیا تا ڕاگەیاندنی دوایی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ بەڕێوە دەچێت.
Your Comment