AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٢ ١٠:٥٤

حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پەکەکە و تورکیا شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان ببەنە دەرەوە

پەکەکە و تورکیا شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان ببەنە دەرەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر سیدەکان بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو راگەیێندراوەدا هاتووە: "پێویستە  پەکەکە و تورکیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و چیتر خەڵکی ئێمە نەکەنە قوربانیی ئەو ململانێیە".

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وردەکاری کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە، کە کاژێر 2:45 خولەکی پاشنیوەڕۆی سێشەممە 11ی ئاب لە ناوچەی برادۆست بووە.

وەزارەتی ناوخۆ لەو راگەیێندراوەدا نووسیویەتی: "دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە پەکەکە و تورکیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و چیتر خەڵکی ئێمە نەکەنە قوربانیی ئەو ململانێیە".

هەروەها دەشڵێت: "خەڵکی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی کوردستان".

News ID 33655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha