بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، مسکۆ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیای ئەمریکی و کوردەکانی سووریا کاردانەوەی نیشان دا.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕێککەوتنی نەوتی ئەمریکا لە سووریا وەکوو پێشێل کرانی سەروەریی ئەو وڵاتە وەسف کراوە.
لە ئەو بەیاننامە وتراوە دەوڵەتی ئەمریکا جارێکی دیکە بە لەبەرچاو نەگرتنی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نواند.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی خۆیدا بە ئیدانە کردنی ڕێککەوتنی نەوتی ئەمریکا لە سووریا، زیادی کرد: واشنتۆن بە شێوەی نایاسایی ناوچەگەلێکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕووسیا داگیر کردووە و خەریکە لە تاڵان کردن و فرۆشی نایاسایی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە کە هی هەموو خەڵکی سووریایە، بەشداری دەکات.
مسکۆ لە هەمان کاتدا لە ئەو بەیاننامە جەختی کردووە کە سیاسەتی ئەمریکا لە بەهێز کردنەوەی کوردەکانی سووریا بەشێوەی ڕاشکاوانە پێچەوانە بەرژەوەندی گرووپ و لایەنەکانی دیکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە دەبێتە هۆی قەیرانی ناوخۆیی و هەڕەشەی مەترسیداری ئەمنیەتی.
شیاوی باسە ئەو کارەی ئەمریکا لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی دەوڵەتی سووریا و تورکیا و ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.
Your Comment