بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی شەوی چوارشەممە لە پەراوێزی سەردان لە گەڵاڵەی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەکانی سەقز ڕایگەیاند: گەڵاڵەی ئاوی خواردنەوەی شاری سەقز بە کردنەوەی هۆڵی پاڵاوتنی ئاوی ژمارە ٢ ، زەوینی چەمەنی دەستکرد لە ساحێب، هۆڵی وەرزشی خوێندکاری چێ دەکرێت.
نەسروڵڵاهی زادە لە فڕۆکەخانەی سەقزیش وەکوو گەڵاڵەیەک گرینگی پارێزگا ناوی برد و وتی: کاری سەرەکی ئەو گەڵاڵە بریتی لە باڵەخانەی ترمیناڵ، باندی فڕۆکەخانە، حەوشە و دیوارکێشی خەریکە ئەنجام دەدرێت و ئەو گەڵاڵە گەورە ئەمساڵ کۆتایی دێت.
نەسروڵڵای زادە لە تەرخان کردنی بەردەوامی بودجە بەمەبەستی تەواو بوونی کاری سینەمای سەقز تا یەک، دوو مامگی داهاتوو و پلاتۆی شانۆی ئەو شارەش تا یەک مانگی دیکە هەواڵی دا.
ناوبراو لە ئەنجامی کارە سەرەتاییەکانی کردنەوەی زانکۆی پەرەستاری لە سەقز هەواڵی دا و وتی: زانکۆی دەوڵەتی سەر بە وەزارەتی زانست و زانکۆی پەرەستاری کارە سەرەتاییەکانی ئەنجام درا وە بەدڵنیاییەوە ڕێدەکەوێت.
Your Comment