بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورش مەحموودیان وتی: بە شوێنگیرییە ئەنجام دراوەکان و گفتوگۆی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق، وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری کرماشان فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سنووری سوومار پاش چەند مانگ داخران، کرایەوە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی ئەو سنوورە کاڵای بیناسازی لە ئەو سنوورەوە هەناردەی عێراق کرا.
ناوبرو ڕایگەیاند: بە پێی ڕێکەوتنەکان، ڕۆژی یەکشەممە و چوارشەممە، ژمارەی ٥٠٠ بارهەڵگر کاڵا لە هەفتە هەنارەی عێراق دەکرێت.
فەرمانداری گێڵا غەرب وتی: بازاڕچەی سنووری سوومار لە دابین کردنی بژێوی ژیان و کاری لاینکەم یەک هەزار کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خەڵکی ناوچەکە ڕۆڵی هەیە.
ناوبراو وتی: بازاڕچەی سوومار لە ساڵی ٩٤ بە ئامانجی یارمەتی دان بە گەشەی بەرهەم هێنانی کاڵای پیشەیی، کانزایی، کشتوکاڵی و بەرهەمەکانی پیشەی دەستی شاری گێڵان غەرب کە بەستێنی فراوانی هەیە، یارمەتیدانی گەشەی هەناردە کردن بۆ دەست خستنی داهاتی دراوی، بەرز کردنەوەی ئاستی ئیش، ئاسایشی سنوور و کەم کردنەوەی هەژاری کرایەوە.
بۆچوونی ئێوە