بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر وڵایەتی لە گفتوگۆیەکدا بە ئاماژە بە ئەزموونی بوونی خۆی لە دیدارە بیانییەکانی ڕێبەری ئێران لە ماوەی ساڵانی دوور و درێژ دوای شۆڕش، دیداری کازمیی یەکێک لە هەڵکەوتەترین دیدارەکانی ڕێبەری ئێران وەسف کرد.
ئەو و وتی: دوای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ئایەتوڵڵا خامنەیی تا ئێستا هیچ دیدارێکی لەگەل کەسێکی بیانی نەبووە و مستەفا کازمی یەکەم کەس بووە کە لەگەڵی دیداری کردووە، ئەوەش دەتوانێت نیشاندەری گرینگایەتیەک بێت کە ئێران بۆ پێوەندی خۆی لەگەڵ عێراق دایدەنێت.
ناوبراو ئاماژە دەکاتە سەر خاڵی گرینگی دیکە و دەڵێت هەڵبژاردنی مستەفا کازمی ئاکامی کۆدەنگی لایەنە ناوخۆییەکانی عێراق بووە و ئەگەری نییە کەسێک لە عێراق گرینگترین پۆستی سیاسی وەربگرێت بە بێ ئەوەی کە کۆدەنگیەک هەبێت و ئەوەش خاڵیکی زۆر گرینگە.
وڵایەتی هەروەها لە باری ناوەڕۆکەوە ئاماژەی کردە سەر قسەکانی ڕێبەری ئێران و زیادی کرد: ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان گەورەترین دوژمنی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە ئەمریکایە و ئەبێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەورەترین دوژمنی ناوچەکە و ئێران و عێراق چارەیەک بدۆزینەوە. ئەمریکییەکان لە ناو خاکی عێراق میوانی فەرمی دەوڵەت و خەڵکی ئەو وڵاتە، سەردار قاسم سولەیمانی و میواندارەکەی ئەبو مەهدی موهەندسیان شەهید کرد و ئەوەش گەورەترین جەنایەتی ئەمریکا دژی ئێران دێتە ئەژمار.
ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی جەختی کرد: ئاساییە کە عێراقیش لە ئەو جەنایەتە خۆش نەبێت و یەکەم کاردانەوەی ئەوانیش بە ئەو کارە پەسەند کردنی گەڵاڵەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بوو کە بە پشت یخودا کردەیی دەکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران وەکوو وڵاتێکی دراوسێ و لەسەر داوای خەڵک و دەوڵەتی عێراق، گەنجەکانی خۆیی هەناردە عێراق تا دژی داعشێک کە ئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ناوچەکە دروستیان کردووە، شەڕ بکەن و خوێنی گەنجانی ئێرانی و عێراقی لە ئەو ڕێگایەدا تێکەڵ بوو و هیچ پێوەندیەک بەهێزتر لە ئەو پێوەندییە نییە.
وڵایەتی ئاماژەی کردە سەر پرسی مەرجەعیەت لە عێراق و جەختی کرد: خاڵێکی زۆر گرینگ کە بەردەوام رێبەری ئێران لە دیدارە پێشووەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دووپاتیان کردووەتەوە هەبوونی ئایەتوڵڵا سیستانی لە عێراق وەکوو نیعمەتێکی گەورە و ڕۆڵی لە یەکگرتوویی خەڵکی عێراق.
ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆتاییدا ئاماژەی کردە سەر پێگەی حاشدی شەعبی و وتی: حەشدی شەعبی لە راستیدا نیعمەتێکی گەورە بۆ عێراقە بۆ بەرگری لە ئەو وڵاتە.
Your Comment