بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لە کۆتایی سەفەرەکەیدا بۆ ئێران لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئایەتوڵا خامنەیی, ڕێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی هاوڕێی جەختیان کرد: ئێران خوازیاری عێراقی بەهێز و سەربەخۆیە و ئەمریکا دژی عێراقی بەهێزە.
لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقیان بە پشتیوانەی هاوبەشییە مێژوویی, مەزەبی, فەرهەنگی و نەریتەکان بە برایانە زانی و جەختیان کرد:
ئەوەی لە پەیوەندی دوو لایەنە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر گرینگه بەرژەوەندی, ئاسایش, ئەمنیەت ,سەربەزی, بەهێزیی ناوچەیی و باشتر کردنی دۆخی عێراقە.
ڕێبەری باڵای ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران هیچ کات نەیویستووە دەستێوەردان لە کاروباری عێراق بکات و وتیان: ئێران , خوازیاری عێراقی سەربەز, سەربەخۆ و بە پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی ناوخۆییە.
جەختیشیان کرد: ئێران دژی هەر شتێکە دەوڵەتی عێراق لاواز بکات.
ئەوەشیان وت کە بۆ ئەمریکاییەکان گرینگ نییه چ کەسێک سەرۆک وەزیران بێت ئەوان بە دوای حکوومەتی وەک پول بێرمێر حاکمی ئەمریکایی عێراقن.
ڕێبەری شۆڕشی ڕاشیانگەیاند: ئێران سەبارەت بە پەیوەندی عێراق لە گەڵ ئەمریکا دەستێوەردان ناکات بەڵام دۆستانی عێراقی دەبێ ئەمریکا بناسن و بزانن بوون ئەمریکا لە هەر وڵاتێکدا ئاخێزگەی گەندەڵی خراپی و وێرانین.
زیادیشیان کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوان دەکات بڕیاری دەوڵەت, گەل و مەجلیس عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکاییەکان پێوشوێن گیری بکرێت چونکوو ئەوان دەبنە هۆی نائەمنی.
ئەوان جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەرداری سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وەک نمانەیەک لە ئەنجامی بوونی ئەمریکاییەکان لە عێراق وەسف کرد و وتیان: ئەوان میوانی ئێوەیان لە ماڵی ئێوە کوشت و بە ڕاشکاوی دانیان بەم جەنایەتەدا ناوە و بە بچووک ناویان برد.
وتیشیان : کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز ئەم بابەتە لەبیر ناکەن و بێ گومان گورزی بەرانبەر لە ئەمریکاییەکان دەداتەوە.
ڕێبەری بە خەخت لەسەر پاڵپشتی ئێران لە دەوڵەتی بەڕێز کازمی وتی: عەقڵ، دین و ئەزموون وا بۆی دەچێت کە پێوەندی ئێران و عێراق لە هەموو بوارەکان زیاتر لە ڕابردوو تۆکمە بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: ئاڵبەت کەسانێک هەن کە دژی پەرەسەندنی پێوەندی ئێران و عێراقن کە لە سەروویانەوە ئەمریکایە بەڵام بەهیچ لەونێک نابێت لە ئەمریکا بترسین چونکوو ناتوانێت هیچ کارێک بکات.
ڕێبەری باڵا وتیان: ئەمریکییەکان کێشە دروست دەکەن بەڵام دەوڵەتی عێراق ئەبێ سەرەنج نەدات بە ئەو کێشەگەلە.
ناوبراو مەرجەعیەت و کەسی ئایەتوڵڵا سیستانی نیعمەتێکی گەورە بۆ عێراق وەسف کرد و وتیان: حەشدی شەعبی نیعمەتێکی گەورە لە عێراقە کە ئەبێ بپارێزرێت.
Your Comment