بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی "هیومان ڕایتس وۆچ" حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی "ڕێگری کردووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زار و 200 خێزانی عه‌ره‌ب بۆ پێنج گوندی ناحیه‌ی ڕه‌بیعه" ئه‌وه‌ش له‌دوای ڕزگارکردنی ئه‌و گوندانه له‌ده‌ستی داعش.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌ڵقیس والی، توێژه‌ری پێشکه‌وتوو له‌به‌شی قه‌یران و ململانێکان له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانیی، "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی ڕێگه‌یان به عه‌ره‌به‌کان نه‌داوه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و گوندانه، له‌کاتێکدا ڕێگه‌یان به کورده‌کان داوه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌کانی ئه‌و ناوچانه".
یه‌کێک له‌دانیشتووانی گوندی مه‌حمودییه ده‌ڵێت:نزیکه‌ی 300 خێزان له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵاتن، دوای ڕزگارکردنی ناوچه‌کانیان ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌کانیان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه نه سه‌ردانکردنی گونده‌کانیان پێ‌نادرێت.
بۆچوونی ئێوە