گۆترێش: نیوەی سەروەتی جیهان لەدەستی ٢٦ کەسدایە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە نایەکسانییەکان لە جیهان وتی کە نیوەی لە سەروەت و سامانەکانی جیهان لە دەستی ٢٦ کەسدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا وتی: لە حاڵێکدا کە زۆربەی خەڵکی جیهان لە نابەرابەریدا بەسەر دەبەن زیاتر لە نیوەی سامانەکانی جیهان لە دەستی ژمارەیەکی زۆر کەمدایە.

ئانتۆنیۆ گۆترێش کە لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی نێلسۆن ماندێلا سەرۆک کۆماری پێشوو و ڕێبەری بزووتنەوەی دژە ئاپارتاید لە ئەفریقای باشوور قسەی دەکرد، بە ئاماژە بە نابەرابەرییە ئابوورییەکان لە جیهان زیادی کرد کە ٢٦ کەس لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان بە قەد نیوەی حەشیمەتی جیهان سامانیان هەیە.

ناوبروا هەروەها وتی کە ئەو نایەکسانییە لە جیهانێک کە بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە چەند پارچە دێتە بەرچاو ئەبێ بۆ چارەسەر کردنی و دروست کردنی ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی نوێ، جاڕنامەی جیهانی نوێ بنووسرێت.

گۆترێش هەروەها داوای چالاکی زیاتری وڵاتانی دواکەوتوو بەتایبەتی وڵاتانی ئەفریقی لە ئاستی جیهانی کرد.

News Code 33320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha