AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٢ ١١:٠٠

لە گفتوگۆ لە گەڵ وەفدێکی ئەمریکایی؛

نەجمەدین کەریم داوای کرد کەرکووک ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ

نەجمەدین کەریم داوای کرد کەرکووک ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ

پارێزگاری پێشووی کەرکووک، وێڕای جەخت لەسەر زەروورەتی پاڵپشتی لە دەوڵەتی نوێی عێراق، داوای گۆڕینی ئەو پارێزگایە بە هەرێمێکی سەربەخۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجمەدین کەریم لە سێمینارێکی ڤیدیۆیی کە بە بەشداری ژمارەیەک سیاستەوان و کارناسی ئەمریکی سەبارەت بە دۆخی عێراق بەڕێوە چوو، وێڕای پاڵپشتی لە کابینەی دەوڵەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەخنە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی عێراق و ئەمریکای لە بەرانبەر ئەو هێرشانە لاواز وەسف کرد.

ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی پارێزگای کێشە لەسەری کەرکووکیش جەختی کرد کە گۆڕینی ئەو پارێزگایە بە هەرێمێکی سەربەخۆ تەنیا ڕێگاچارەی لەبارە بەڵام لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەو پێشنیارەیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی خۆیان ڕەت کردووەتەوە.

نەجمەدین کەریم وتی کە بەڕێوە بردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە کەرکووکیش لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی بووە.

News ID 33218

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha