کۆرۆنا لە کوردستان زیاتر تەشەنە دەکات/١٠٧ تووشبووی نوێ

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ١٠٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لەو ٤٠٧ کەسە ١٦٩ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ١١ کەس لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، ٦٤ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٣٠ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٩ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ٤١ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ١٨ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ١٣ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ١٦ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ٢ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی سەوڵاوا، ١٠ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی بانە، ٢ کەس نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە و ٧ کەس لە نەخۆشخانەی شوهەدای دێولان خەوێندراون.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٣٣٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٧٠ کەس لە سەقز، ١١٣ کەس لە سنە، ٢٦ کەس لە قوروە، ٢٩ کەس لە بانه، ١٧ کەس لە مەریوان، ٣٢ کەس لە کامیاران، ٢٤ کەس لە بیجار، ١٩ کەس لە دیواندەرە و ٨ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە و ٨٠ کەسیش لە بەشی تایبەتی (ئای‌سی‌یوو) ڕاگیراون.

News Code 33212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =