بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم رۆژانەدا پەیام و گرتەگەلی جۆراوجۆر لەبارەی چۆنیەتی شۆن و ئەسپاردەکردنی تەرمە کۆرۆناییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە کە لە زۆربەیاندا پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی و پاکژی ڕەچاو نەکراون و هەندێک لە خزم و کەسانی قوربانیانی کۆرۆناییش ئیدعایان کردووە کە هەموو کاروباری ئەسپاردەکردنی کەس و کارەکانیان لە ئەستۆی خۆیان بووە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گرووپی تەندروستی ژینگە و کاری جێگرایەتی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە کاردانەوە بە ڕەخنەکان لە ناپاکژیی ئەمبۆلانسەکان و باروبارکردنی تەرمەکان لە لایەن خود کەس و کاری مردووانی کۆرۆنایی تا شوێنی ئەسپاردەکردن، جەختی لە تەندروستی و پاکژی بوونی تەواو ڕەوتی ئەسپاردەکردنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنایی لە لایەن گرووپی پسپۆڕی تەندروستی و ژینگە کرد.
کەماڵ ئیبراهیمی وتیشی: بە پێچەوانەی دەنگۆکان تەواو ڕەوتەکان لە پاکژی تەرم و ئەمبۆڵانس و خوێندنی نوێژی مردووان و باروبارکردنیان بە پێی پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی ئەنجام دەدرێت و لە هەموو ئەو هەنگاوانەدا لە کەرەسەی پارێزراوە کەڵک وەرگیراوە و تەرمەکان لە قووڵایی دوو مەتریدا لە سەر توێژێکی قسڵی ئەسپاردە کراون.
هەروەها ئیبراهیم قادری جێگری توندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستانیش، سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لەبارەی نەگونجاوی و نادروستی ئامار و ڕێژەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنایی لە پارێزگای کوردستان بیری هێنایەوە: ئامارەکان بە وردبینیی تەواووە بڵاو دەبنەوە، بەڵام گەلێ جار سەرەڕای نەرێنی بوونی تێست و تاقیکاری نەخۆشان، بە هۆی دەرکەوتنی هێمای کۆرۆنایی و بۆ پێشگری لە تووشبوونی بنەماڵەکەی و دابەزینی ئاستی تووشبووان بە هەمان پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی تایبەت بە قوربانیانی کۆرۆنایی ئەسپاردە دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە