بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەرکردنی سزای ڕوحوڵڵا زەم، بەرپرسی ماڵپەڕی ئامەد نیووز کە هەواڵی درۆی دژی ئێران بڵاو دەکردەوە و دەستی هەبوو لە شێواندنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران و دژی ئاسایشی وڵات سیخوڕی کردبوو،وتی: دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆی دەرکردووە..
دۆسیەی ئاژاوەچییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە بەردەم دادوەر
ئیسماعیلی سەبارەت بە دۆسیەی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەریش وتی: ئەو دۆسیە چەندین تاوانی جۆراوجۆری تێدایە و جیاوازی هەیە لە نێوان سزای کەسێک کە بانک و بەنزینخانەی ئاگر تێبەردا و مرۆڤی دیکەی کوشتووە هەیە و کۆمەڵگاش چاوەڕوانی سزادانی ئەو کەسانەیە.
پشکنین لە تەرمی دادوەر مەنسووری دەکرێت
وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە درێژەدا سەبارەت بە مەرگی دادوەر مەنسووریش ڕایگەیاند: دەسەڵاتی داد بەردەوام و بە شێوەی جیدی شوێنگیری ڕووداوەکەی ڕۆمانی دەکات. ئێمە هیچ قسەیەک لەو بارەوە ناکەین و گێڕانەوەی پۆلیسی ئینترپۆل بەڵگەیە بۆ ئێمە. داخوازی بنەماڵەی ئەو کەسە ئەوەیە کە دی ئێن ئەی ناوبراو پشت ڕاست بکرێتەوە و تەرمەکەی بگەرێندرێتەوە ئێران و خۆکوژی یان کوشتنی دادوەر مەنسووری روون بکرێتەوە و ئێمەش لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە شوێنگیری ئەو بابەتە دەکەین.
Your Comment