بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەرچی باسی تەرخاندانی سووتەمەنی بە دانیشتووانی سنووری لە ساڵانی ڕابردووەوە خرابووە ڕوو، لیژنەی دەوڵەت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانستی ئابووریی دانیشتووانی گوندەکانی سنووری، پەسندی کرد کە ساڵانە ١٥٠٠ لیتر سووتەمەنی بە هەر بنەماڵەیەکی دانیشتووی تا ٢٠ کیلۆمەتریی سنوورەکان تەرخان بدرێت و بەو پێیە بڕیارە داهاتی هەناردەی ئەو سووتەمەنییە لە لایەن کۆمپانیای نیشتمانی پاڵاوتن و کەرتی بەرهەمی نەوتی بڕژێتە حیسابی ئەوانەوە.
هەروەها فەرمان بە ڕێکخراوی ساماندان بە یارانەکانیش دار کە لە سەدا ٨٠ی داهاتی ئەو سەرچاوانە بڕژێنێتە حیسابی سەرپەرەشتی بنەماڵەکان و لە سەدا ٢٠ی ئەو داهاتە بکرێتە حیسابی دایاری کراوی وەزارەتی ناوخۆ لای خەزێنەی گشتیی وڵات و ڕاپۆرتەکان لەوبارەیەوە بە ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵات و وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیێندرێت.
Your Comment