بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری بە ئاماژە بەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسێکی نوێیە و ڕەنگە بۆ ناسینی پێویستمان بە چەندین مانگ و ساڵ بێت، جەختی کرد: یەکەمین رێگە لە ئاستی جیهانی بۆ کۆنتڕۆڵی یەکجاریی ئەو نەخۆشییە و پێشگری لە تەشەنەی پێویست دابڕگەی یەکجاری و سەرتاسەرییە. بەڵام بە کردەوە ئەو رێگەچارەیە نامومکینە بازاڕی ئابووری جیهانی هەڵگری ئەو کارە نییە. دووهەمین رێگەچارە تەنیا هوشداری دان لەبارەیەتی کە کاریگەری نەرێنی بووە و سێهەمین رێگەچارە گوشارخستنە سەر ئیپیدیمی و بایکۆتی هاوکاتیەتی کە دەبێتە هۆی درێژخایەن بوونی ڕەوتی تووشبوون و پێشگری لە پیەکەکانی دواتری ئەو نەخۆشییەیە.
قادری جەختی لە ناسین و خۆدابڕگەیی کەسانی گومان لێکراو بە تووشبوونی کۆرۆنا لە ناو ماڵ و بەکار هێنانی دەمامک کرد و وتیشی: لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی خۆپارێزی و پرۆتۆکۆلی وەزارەتی تەندروستی، هەر نەخۆشێکی کۆرۆنایی، ٤٠٠ کەسی تەندروست تێوەدەگلێنێت.
بۆچوونی ئێوە