تێکهەڵچوونی کورد و تورک لە ڤیەن

پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند لە تێکهەلجوونی نێوان کوردەکان و تورکەکان لە ڤیەن کە تێیدا لە بەرد، بتڵ و ئاگر بەکار هاتووە، دوو هێزی پۆلیس بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانێک لە لایەن کوردەکانی دانیشتووی نەمساوە لە ناڕەزایەتی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام درا بەڵام تورکەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە هێرشیان کردە سەر ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی کوردەکان لە ڤینەی پێتەختی نەمسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسوشەیتێد پرێس، خۆپیشاندانی کوردەکان تا شەوی هەینی درێژەی هەبوو و کوردەکان و تورکەکان پێک هەڵپرژان. لە ئەو تێکهەڵچوونەدا لە بەرد و مادەی تەقەمەنی بەکار هێنرا کە لە ئەو نێوەدا دوو پۆلیسیش بریندار بوون.

پۆلیسی نەمسا سێ کەسیان دەستگیر کردووە و هۆشداریان داوە لە ڕۆژانی داهاتووش ناڕەزایەتی و تێکهەلچوونەکان درێژەیان دەبێت.

پۆلیسی ڤیە ڕایگەیاندووە سەدان هێزی ئامادەی رووبەڕوو بوونەوەی ئەو گرووپانە لە ڕۆژانی داهاتوویە.

News Code 32982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha