AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١ ١٢:٢٠

سەرۆکی مەجلیسی ئێران:

دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە/ئیزن نادەین ئاژانس سنووری خۆی ببەزێنێت

دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە/ئیزن نادەین ئاژانس سنووری خۆی ببەزێنێت

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تەواو لە زەرەری ئێمەیە و قەدەغەیە و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی ئەبێ لە ئەوپەڕی بێ متمانەیی ئەنجام ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف لە قسەکانی ئەمڕۆی لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوو وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەتی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی جارێکی دیکە شوناسی ڕاستەقینە و بێ متمانە و دوژمنانەی خۆیانیان پێمان نیشان دا و سەلماندیان کە ئێمە هیچ ڕێگایەک جگە لە بەرخۆدانی زیرەکانە و شۆڕشگێرانەمان نییە.

ناوبراو وتیشی: ئەمن ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم کە ئەمڕۆ لە نێو بەرپرسانی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەو بوارەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیش، کۆدەنگی هەیە و بە هیچ لەونێک و لە هیچ دۆخێکدا، ئیزنی هاتنە دەرەوە لە چوارچێوی یاسایی نادەینە ئاژانسی وزەی ناڤۆکی.

قاڵیباف جەختی کرد: ئێمە دژی دیپلۆماسی و دانوستان نین بەڵام پێمان وایە کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تەواو لە زەرەری ئێمەیە و قەدەغەیە و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی ئەبێ بە ئەو پەڕێ بێ باوەریەوە ئەنجام ببێت.

News ID 32900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha