AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٩ ١٥:٠٤

لە تویتێکدا؛

کاردانەوەی حەکیم بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان

کاردانەوەی حەکیم بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کاردانەوەی نیشان دا بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا نووسی: عێراقییەکان لە ماوەی چەند دەیە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمان و سەربەرزیی گەلی عێراق، خەبات و گیانیان بەخت کردووە.

نووسیشی: ئێمە هەر جۆرە پێشێل‌کردنی سەروەریی عێراق لە لایەن هەر وڵاتێکەوە بێت ئیدانە دەکەین. دەوڵەت دەبێ هەنگاوی پێویست هەڵگری تا هەمووان ڕێز لە سەروەریی نیشتمانی ئێمە بگرن.

News ID 32872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha