بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مایڵز کگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری عێراق سەبارەت بە تیرۆریس سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس پاگەندەی کرد: بڕیار بە تیرۆر کردنی ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لەلایەن لەلایەن هاوپەیمانییەوە کە بە شێوەی نزیک لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەکان کار دەکات و ڕێزی بەرانبەر هەیە لە نێوانیاندا، نەگیراوە.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی هاوەبەشی سەربازی هاوکاریان هەیە. حەشدی شەعبی و وردەکارییەکانی پێوەندی بە عێراقەوە هەیە و هیچ پێوەندیەکی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە نییە.
مایڵز کگینز هەروەها وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نایەوێت لەگەل هیچ وڵاتێکی دراوسێ شەڕ بکات و ئامانج لە هەبوونی بەرەنگار بوونەوەی داعشە.
Your Comment