جووڵاندنی پاپۆرەکان بۆ ڤێنزۆئێلا نواندنی هێز بوو/ ئەمریکا ڕووخاوە

فەرماندەی گشتیی سوپا وتی: هەموو ئەو هێما و وێنانەی ئەمریکا وەک زلهێزێک نیشان دەدەن، لە ڕووخانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپا ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە ڕێوڕەسمی دیاری کردنی فەرماندەی نوێی زانکۆی ئەفسەری و پەروەردەی پاسداری ئیمام حسێن، بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەوڕۆکەی ناو ئەمریکا و بێزاریی گەلی ئەو وڵاتە لە دەوڵەتەکەیان، ڕایگەیاند: هەموو ئەو دەزگایانەی ئەمریکا لە رێگەیانەوە خۆ بە زلهێز دەناساند و وێنەیەکی چەواشەی ئاراستەی جیهان دەکرد، لە ڕووخانن و واشنتۆن خەریکی دڕاندنی وێنەی ساختەیەتی.

سەرلەشکەر سەلامی بە بیرهێنانەوەی ئامادەیی بۆ پاسەوانی لە شۆڕشێکی زیندوو کە پشتی دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا دەشکێنێ، جەختی کرد: هەموو ئەو هێما و وێنانەی ئەمریکا وەک زلهێزێک نیشان دەدەن، لە ڕووخانن. ئەوان خۆیان بە شوێنی ئازادی، دەسەڵات و مافی مرۆڤ دەزانی، بەڵام هەموو ئەو هێمایانە ڕووخان و مانایان بۆ نەماوە.

ناوبراو ئاماژەی بە جووڵەی پاپۆڕە ئێرانییەکان بەرەو ڤێنزۆئێلا کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە مەشقی هێزمان کرد و گەورەترین مانۆری هێزی ئێمە، سەپاندنی ئیرادەمان و جووڵەی پاپۆڕەکانمان لە دەریاگەلی ئازاد لە کەنداوی فارس تا ڤێنزۆئێلا بوو.

News Code 32763

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =