دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئێران ژەهرە

سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەلات نووسی: ئەمریکا گەر لە زەلکاوێک کە خۆی دروستی کردووە بۆ خۆی بێتە دەرەوە، هەر دانوستان لەگەڵی ژەهرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران , کاردانەوەی  نیشان دا بە تویتی دۆناڵد ترامپ کە تێیدا داوای لە ئێران کردبوو لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.

ناوبراو لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی: ترامپ وتوویە کە ئێستا وەرن و لەگەڵ من دانوستان و گفتوگۆ بکەن. ئێوە لە زەلکاوێک کە خۆتان دروستتان کردووە بێنە دەرەوە هەر دانوستان لەگەڵ ئێوە ژەهرە. ئێستا کە هەر لە زەلکاون.

شیاوی باسە، ترامپ لە تویتێکدا بە دەسخۆشی لە ئێران بۆ ئازاد کردنی مایکڵ وایت، نووسی: من لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە پاییز بەڕێوە دەچێت، سەردەکەوم و هەر بۆیە ئێران نابێت چاوەڕوانی دەوڵەتی داهاتوو بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی نوێ بێت.

News Code 32698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =