بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان وتی: بەداخەوە لە موەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٧٠ نەخۆشی نوێ لە کوردستان ناسراوەتەوە و ژمارەی تووشبووان لە ٢٩٩٢ کەسەوە گەیشتە ٣٠٦٢ کەس.
ناوبراو ژمارەی تووشبووان لە ساری سنەی نیگەرانکەر وەسف کرد و ڕایگەیاند کە لەچاو ڕۆژی ڕابردوو ٣٥ کەس زیادی کردووە کە بە گشتی ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو شارە ١٠٦٨ کەسە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆخی شارەکانی سەقز، مەریوان و دیواندەرەش قەیرانییە سەبارەت بە ئاماری تووشبووان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان وتی: سەقز ٥٠٤، بانە ٢٧٦ کەس، قوروە ٢٥٣ کەس، دیواندەرە ٢٤٧ کەس، مەریوان ٢٤٣ کەس، کامیاران ١٥٨ کەس، بیجاڕ ١٥٨ کەس، دێولان ١٢٣ کەس و سەوڵاوا ٣٢ کەسە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان هەروەها لە بەرز بوونەوەی ئاماری ئەو کەسانە کە بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە لە پارێزگا هەواڵی دا کە لە چاو ڕۆژی ڕابردوو یەک کەس زیادی کردووە و لە ١٥٣ کەسەوە گەیشتووەتە ١٥٤ کەس.
Your Comment