بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتەیەکی پێشکەش کرد.
نەسروڵڵا ڕایگەیاند: سەرجەم پیلانەکان بۆ لاواز کردنی ئێمە و دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوانماندا بە گوێرەی پێوەری تایفی و مەزەبی ، ڕەگەزی و سیاسی شکستی هێناوە.
زیادیشی کرد: یەکگرتوویی ئەمڕۆی ئێمە نیشان دەدات کە هەموو هەوڵەکان و پیلانەکان بۆ پەراوێزخستنی فەلەستین شکستی هێناوە و ئێمە بە خوێنی خۆمان لە بەرەکانی شەڕدا ئامادە دەبین. ئێمە چرکەیەک بۆ تێوەگلان لە هەڕەشەکان گومانمان نییە.
جەختیشی کرد کە ڕۆژی قودس نیشانەی پابەندی ئێران لە پرسی فەلەستینە و جەهاد بۆ ئارمانجی فەلەستین.
داواشی لە سەرجەم ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی کرد ڕۆژی قودس بە شێوازی جۆراوجۆر و لە ئاستی فەرهەنگی، سیاسی و میدیایی ئەم ڕۆژە بەرز ڕاگرن.
بۆچوونی ئێوە