عەبدولستار مەجید لە دیمانە لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە گرینگی ڕۆژی جیهانیی قودس و بە زیندوویی هێشتنەوەی پرسی فەلەستین، وتی: قودس ڕووگەی یەکەمی مسوڵمانانە و ئەگەر چی بۆ ماوەیەکی زۆریش لەژێر داگیرکاریدا بێت، بەڵام ڕۆژێک دێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی خۆی کە گەلی فەلەستین و مسوڵمانانە بە گشتی . دیاریکردنی ڕۆژێکیش بۆ زیندوو هێشتنەوەی دۆسێی قودس هەنگاوێکی باشە بەرەو یەکخستنی دەنگ و ڕەنگی مسوڵمانان، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نییە .
عەبدولستار مەجید لەبارەی مامەڵەی سەدە و هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستن و ڕەوایی دان بە ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی سەدە پیلانێکی ترسناک و قێزەونی ئەمریکایە و کێشەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکاتەوە و سەرەنجام پێکدادان و خوێنڕشتنی زیاتری لێدەکەوێتەوە .
ئەمریکا مافی ئەوەی نییە مامەڵە بە خاکی داگیرکراوی وڵاتانی دیکەوە بکات بۆڕبەرژەوەندی قەوارەی داگیرکەری جولەکە . بۆیە بە بڕوای ئێمە گەلانی مسوڵمانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێ ڕێگەبدەن ئەو پیلان و داگیرکارییە سەربگرێت .
ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێ وڵاتی عەرەبی لەوانە سعوودیە و ئیمارات بۆ یاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل چۆن لێکدەدەنەوە لە حاڵێکدا کە دەبێ ئەو وڵاتە ئیسلامیانە هەموو هەوڵیان ڕزگاری ئیسرائیل ار کردنی قودس و فەلەستین لە دەستی جوولەکە بێ ،وتی: لە ڕاستیدا وڵاتانی عەرەبی بە حوکمی ئەو ناکۆکییەی لەناوچەکەدا هەیە، بوونەتە بەشێک لە ئەجێندای ئەمریکی.
دەبوو لانیکەمی وڵاتی سعودیە و وڵاتانی دیکەش، بە مەرجی دەستهەڵگرتنی قەوارەی جولەکە لە داگیرکاری و کوشتن و گرتنی خەڵکی فەلەستین و کۆمەڵکوژکردنیان، باسی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بکردایە، کە ئەمە نەکراوە و قەوارەی جولەکەش بەردەوامە لە دوژمنکاریی و دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاک و خەڵکی فەلەستین، بیرکردنەوە و هەنگاونان بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی و دروستکردنی دۆستایەتی لەگەڵ ئەو قەوارە داگیرکەرە، خۆکوشتنە و پێش هەر کەس خۆیان زەرەری لێ دەکەن .
عەبدولستار مەجید لەبارەی هەڵوێست و پشتیوانی هەمیشەیی ئێران لە فەلەستین زیادی کرد: ئەوەندەی لە هێزە بەرهەڵستکارەکانی فەلەستین وەک حەماس و جیهاد و ئەوانەی دیکەش گوێمان لێدەبێت، ئێران پشتیوانیی کردوون ئەمە کارێکی باشە بەتایبەت کە هیچ دەروازەیەکی دیکە شک نابەن و هەموو سنوورەکان بە ڕوویاندا داخراوە .
Your Comment