بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا مەرزبانی ڕایگەیاند: لە بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی کۆنترۆڵی هێڵی سنووری و ڕووبەڕوو بوونەوەی هاوردن و بردنی کاڵای قاچاخ و وەرگرتنی هەواڵ لەسەر ئەگەری بردنە دەەوەی زێڕ و دراوی قاچاخ لە وڵات، پرسەکە بە شێوەی تایبەت خرایە دەستووری کاری سنوورەوانانی هێلی سنووری مەریوانەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پاش چەندین کاتژمێر پشکنینی کورد بۆ ڕێگری لە بردنە دەرەوەی کاڵای گوماناوی، سنوورەوانان گومانیان چووە سەر بارهەڵگرێک، کە پاش پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە، شەش کیلۆ و ٤٣١ گرام شووشی زێڕ و چوار ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دیناری عێراقی قاچاخی بە شێوەیەکی زیرەکانە جێگیر کرابوو، دۆزرایەوە.
Your Comment