بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە دۆخێکداین کە نابێت ئیزن بدەین دڵەڕاوکێ و ناهومێدی بە سەر کۆمەڵگا زاڵ ببێت و نابێت ئیزن بدەین هەلێک دروست بێت کە خەڵک هەست بکەن بە تواوەتی لە قۆناغی مەترسیداری کۆرۆنا تێپەڕیوین وتی: داوا لە بەرپرسانی پزیشکی و بەرپرسانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکەم کە بۆ خەڵک شرۆڤەی بکەن کە قۆناغی ئەستەم و سەخڵەتی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە و هەروا لەگەڵ ئەو ڤایرۆسی مەترسیدارە بەرەوڕووین بەڵام دۆخی ئەمڕۆ لە هی دوێنێ باشترە.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: دۆخی دوێنێ مەبەست مانگی ڕەشەممە و سەرەتاکانی هاتنی کۆرۆنا و کەم ئەزموونی هەموومان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە.
نابراو ڕاشیگەیاند: بارەگا ئایینییەکان بەتایبەتی بارەگای ئیمام ڕەزا و حەزرەتی مەعسوومە و شاچراغ و ... دوای مانگی ڕەمەزان لە چوارچێوەی بەرنامە دیاری کراوەکان دەکرێنەوە.
وتیشی: نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە مزگەوتەکان بەڕێوە دەچێت و خەڵک دەتوانن بە لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلەکان نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بخوێنن.
Your Comment