بیرمەندێکی ئێرانی ڤاکسەنی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقی دەکاتەوە

ڤاکسەنی کۆرۆنا کە لەلایەن ئۆگۆر شاهین، بیرمەندی هەڵبژێردراوی خەڵاتی موستەفا(د.خ) بەرهەم هاتووە، مۆڵەتی پێویستی بۆ ئەنجامی یەکەم تاقی کرنەوە لە سەر مرۆڤ وەرگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای بیو ئێن تەک کە ئۆگۆر شاهین هەڵبژێردراوی خەڵاتی موستەفا (د.خ) لە ساڵی ٢٠١٩ لە دامەزرێنەرانیەتی لە چەندین مانگ لەمەوپێشەوە هاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری خۆیی لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی فایزر بۆ بەرهەمه هێنانی ڤاکسنە بە مەبەستی پێشگیری لە تووشبوونی کۆرۆنا دەست پێکردووە.

ئێستا، ڕێکخراوی پاول ئێرلیشی ئەڵمانیا ئیزنی ئەنجامی قۆناغی ١ و ٢  ی تاقی کردنەوەی بەربژێری ڤاکسنەی کۆرۆنا بە ناوی ڤاکسەنی BNT۱۶۲b۱ کە لە کۆمپانیای بیو ئێن تەک بەرهەم هاتووە، دەرکردووە. ئەو تاقی کردنەوە، یەکەم تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ لە ئەڵمانیایە؛ چوارەمین تاقی کردنەوە کە گەیشتووەتە قۆناغی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤ لە جیهان هەڵبژێردراوە.

ئۆگۆر شاهین کە بە بۆنەی بەرهەم هێنان و لێکدانەوەی ڤاکسنەکانی دەرمانی دژە کۆرۆنا لە سەر بنەرەتی mRNA بووە هەڵبژێردراوی خەڵاتی موستەفا (د.خ) وتی: ئێمە و زۆربەی هاوکارەکانمان پێمان وایە کە mRNA بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی نەخۆشییە گشت گیرەکان باشە.

News Code 32323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =