دوو گرووپی تیرۆریستی لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێکشکێندران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند کە سەربازەکانی ئەو وەزارەتە توانیویانە دوو گرووپی تیرۆریستی سەر بە جیایی خوازەکان تێکبشکێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە دوو گرووپی تیرۆریستی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبوونە ناو ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەناوبراون.

لەو ئۆپراسیۆنەدا هیزەکانی ئیتلاعات توانیویانە 16 چەکداری تیرۆریست دەستبەسەر بکەن و ڕێژەیەک چەک و تەقەمەنی لەوانە 2 پارچە کڵاشنیکۆف، دەمانچەیەک، 2 نارنجۆکی جەنگی، 7 خەشاو و 240 گولـلەیان لێ وەرگرن.

لە هەواڵەکەدا هاتووە؛ سەرکردەی ئەم گرووپە تیرۆریستیە لە لایەن وڵاتێکی عەرەبیەوە پشتیوانی دەکرێت و ئێستا لە ئەورووپایە.

News Code 32292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =