بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئۆپراسیۆنی سەربازی داعش دژی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا و ناچە کێشەلەسەرەکان لە عێراق کە کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی لە سەر کۆنترۆڵ کردنی کێشەیان هەیە، زیادی کردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکان لە سووریا ڕایانگەیاندووە داعش بە شێوەی بەربڵاو هێرشەکانی خۆیانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و ناوچە نیشتەجێیەکان زیاد کردووەتەوە.
بەرپرسانی عێراقیش وتوویانە داعش ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بۆشاسیی ئاسیاشێک کە هەیە، ئەنجام دەدات.
سەرچاوە هەواڵگرییەکان ژمارەی چەکدارانی چالاکی داعش لە عێراقیان ٢٥٠٠ تا ٣٠٠٠ کەس ڕاگەیاندووە.
یەکێک لە بەرپرسانی هەواڵگری عێراقی بە ئاسۆشەیتێدپرێسی ڕاگەیاندووە نزیک بە ٥٠٠ کەس لە هێزەکانی داعش کە لەم دواییە لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هەڵاتوون، خۆیان گەیاندووەتە عێراق و توانایی ئەو گرووپە بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانیان زیاد کردووەتەوە.
Your Comment