بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێر، سەید عەباس عێراقچی، ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ فاندرپلاسی بەڕێوەبەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی هۆلۆندا، وێرای ڕاگۆڕینەوە لەبارەی پرسگەلی وەک پەیوەندیگەلی دووقۆڵی و نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوڕۆ نە تەنیا لە ئێراندا، بەڵکوو لە تێکرای وڵاتانی جیهانی پەرەی سەندووە و بەرەنگاربوونەوەی پێویستی بە هەوڵی جیدی و هەنگاوی بە کۆمەڵی جیهانییە.
ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆ ئێران لە پەنای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەوڕووی گەمارۆگەلی نایاسایی و نامرۆیی ئەمریکاشە و ئەوە گوشارەکان لە سەر خەڵکی ئێران دوو هێندە دەکات. ئەوە مافی خەڵکی ئێران کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و هەروەها چارەسەریی پاشهاتی ئابووریی، دەستی بە سەرچاوە داراییەکانی بگات.
عێراقچی جەختیشی کرد: گەمارۆگەلی یەک لایەنە و ستەمکارانەی ئەمریکا دژی ئێران پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە و لەو ڕووەوە ئەمریکا دەبێ وەڵامدەری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێت.
Your Comment