دۆزرانەوەی کۆمەڵەیەکی نوێ لە بۆشایی گەردوون

لێکۆڵەران کۆمەڵەیەکیان دۆزییەوە کە شەش گەڕۆکی هەیە و بە شێوەی ڕیتمیک بە دەوری هەسارەیەکدا دەگەڕن.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر،   لێکۆڵینەوەیەک لە ژۆرناڵی astronomy&astrophysics  بڵاو بۆەتەوە کە تێیدا نووسراوە هەسارەی ئەم کۆمەڵە ناوی HD158259یە. یەکێک لەو گەڕۆکانە، زەوینی زەبەلاحە و ئەوانیتر وەکوو نێپتۆن بەڵام چکۆلەترن.

تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمەڵە  سەرنجی ئەستێرەناسانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە. لێکۆڵەران تا ئێستا ۱۲ کۆمەڵەیان بە شەش گەڕۆکەوە دۆزیوەتەوە بەڵام ئەوەی لێرەدا جیاوازە، مەودای ڕێکوپێکی نێوان گەڕۆکەکان و گەڕانی ڕیتمیکی ئەوانە.

بە وتەی لێکۆڵەران ئەم تایبەتمەندییانە هەندێ زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهاتنی کۆمەڵە دەخەنە ڕوو.

News Code 32085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha