بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تویتەری خۆی، بە بڵاوکردنەوەی تویتێکی دوو ساڵ لەوە پێشی لەبارەی ئەمریکا، نووسی: بیرهێنانەوەی ساڵانە.
زەریف لە تویتی دوو ساڵ لەوە پێشیدا نووسیبووی: پێدەچێ کە هێزی دەریایی ئەمریکا ناتوانێ رێگەی لە ئاوەکانی ئێمەدا بدۆزێتەوە؛ ڕەنگە بەو هۆیە کە ناوی ئەو ئاوانە نازانێ.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کردبوو: کەنداوی فارس دوو هەزار ساڵ بەر لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سەر هەڵبدا، ئەو ناوەی لە سەر بووە. یان لەونی لێ گۆڕاوە و نازانێ حەوت هەزار مایل دوورتر لە ماڵی خۆی لە دەورووبەری ماڵی ئێمە چ دەکات.
Your Comment