بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ئەوڕۆ (شەممە) لە دیداری لە گەڵ بەڕێوەبەرانی بواری ئابووریی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە نەبوونی بینایەکی گونجاو بۆ تەلاری بوورس وەک هۆکاری دواخرانی، ڕایگەیاند: ڕەنگە ئەو تەلارە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر گەشەی پارێزگا نەبێ، بەڵام لە بابەتی ڕاکێشانی سەرمایەدانەر گرینگە.
مورادنیا بە پێداگری لە گرینگیی ڕاکێشانی سەرمایەدانەر و لابردنی ئاستەنگەکانی سەرمایەدانەری لە پارێزگا، ڕاشیگەیاند: هەندێ بەرچاوتەنگی لە ئارادان کە دەبێ هەنگاو بە هەنگاو بۆ گۆڕینی ئەو فەرهەنگ و کەشە بچینە پێش.
Your Comment