ئەمریکا درێژە بداتە دەسترێژی بۆ سەر عێراق، ئەبێ چاوەڕوانی وەڵام بێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکییەکان درێژە بدەنە هێڕشەکانیان دژی خەڵکی عێراق، ئەبێ چاوەڕوانی وەڵام بن، وتی: تیرۆریزمی دەرمانی ئەمریکا لەمپەری کاردانەوەی کاریگەر لە بەرانبەر نەخۆشییە جیهانییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی فۆلیا دی سان پائۆلۆ بڕازیل وتی: تیرۆریزمی دەرمانی ئەمریکا لەمپەرە لە سەر ڕێگای کاردانەوەی کاریگەر لە بەرانبەر نەخۆشیی گشت گیری جیهانی.

کورتەی ئەو گفتوگۆوە لە خوارەوە هاتووە:

گەمارۆکان نەک هەر پاشەکەوتی نەوت بەڵکوو کەرتی تایبەتیشی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە. سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هەناردە و هاوردە کردنەکانی ئێمە. لایەنە ئەورووپییەکان و تەواوی جیهان لە ترسی هەڕشەکانی ئەمریکا دەرمان و جیهازاتی پزیکشی نافرۆشنە ئێمە و بانکەکان لەو بوارەوە هاوکاریمان ناکەن. ئەو کارانە لە باری مافەوە، جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە. لە لایەکی تریشەوە، ئەمریکا پێشنیاری یارمەتی دەداتە ئێران کە ئەوە پێشنیارێکی مونافیقانەیە و ئەو شێوەی یارمەتییە بەس ڕەوتی کۆنترۆڵی نەخۆشییە بۆ ئێران دوا دەخات.ئێمە خۆمان دۆستمان هەیە کە یارمەتیمان بدات.تیرۆریزمی ئابووری ڕابگرن، خەڵکی ئێران خەریکە دەمرن و کەسانی تر بەس بە هیوای مانەوەی خۆیان لە بەرانبەر کارەکانی ئەمریکا بێدەنگ دەبن.

موحەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە قەیرانی نێوان ئێران و ئەمریکاش وتی:

ئەمریکا کارگەلێک ئەنجام دەدات کە پاشهاتی بەدواوەیە، بە تایبەتی کەسانێک کە دەیانخاتە ژێر کاریگەرییەوە. لە تیرۆری سەردار سولەیمانی ژمارەیەکی بەرچاوی عێراقیش کوژران، لەوناە فەرماندەیەک کە جێگری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش بوو. ئەوان دەست درێژی دەکەن و چاوەڕوانن کە ئێران بەر بە کاردانەوەی کەسانی تر بگرێت. ئێمە ناتوانین هاووڵاتی وڵاتانی تر کۆنترۆڵ بکەین کە دەیانەوێت لە خۆیان بەرگری بکەن. ئەگەر ئەمریکییەکان درێژە بدەنە دەست درێژییەکانی خۆیان دژی خەڵکی عێراق، ئەبێ چاوەڕوانی وەڵامیش بن. ئەوان ناتوانن لە پشت ئەو بیانووەی کە گوایر ئێران تاوانبارە، خۆیان بشارنەوە. ئەوان لە چەمکی گرووپە بەوەکالەتەکان کەڵک وەردەگرن کە نابەرپرسانە و سووکایەتی بە خەڵکی عێراقە. ئەوان جێگری ئێران نین.

زەریف لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ گرووپە شیعەکان وتی: ئێمە بەس لە گەڵ گرووپە شیعەکان پێوەندیمان نییە، بەلکوو لە گەل سوننە و مەسێحییەکانیش پێوەندیمان هەیە. ئێمە سیاسەتی پاڵپشتی لە کەسانێک کە لە ژێر گوشاردان، هەمانە. وەکوو ئەمریکا خۆی کە پاڵپشتی لە هەندێک گرووپ و لایەن دەکات. ئێمە پێویستمان نییە کەسانی تر جێگری ئێمە بن. ئێمە دزەمان تێیاندا هەیە بەڵام ئەوان کۆنترۆڵ ناکەین.

News Code 31629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =