بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە لە گەڵ هەندێک کومیتە سەرەکییەکانی لێژنەی نەتەوەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، سەبارەت بە ڕەوتی کەم بوونەوەی هاتوچۆ و سەفەری خەڵک، وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێی خەڵک بە بۆنەی کردەیی کردنەوەی هۆشدارییەکان، وتی: هیوادارم خەڵک بە شێوەی جیدی و زیاتر گوێ لە هۆشدارییەکان بدەن.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە بەرپرسانی کاروبار تەندروستی وڵات وتوویانە ئەگەر ڕەوت و هاوڕێی خەڵک هەروا لە داهاتوو درێژەی هەبێت دەتوانین هیوادار بین کە ڕەوتی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە کەم ببێتەوە.
وەزیری ناوخۆش لە ئەو کۆبوونەوە ڕاپۆرتێکی لە دۆخی پارێزگاکانی ئێران و بەرنامە بەڕێوە بەرایەتییەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ئاستی پارێزگاکان و هەروەها دۆخی ئەمنیەتی وڵاتی پێشکەش کرد.
Your Comment