بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری پاش کۆتایی یەکەمین دانیشتنی قەرارگای تەندروستی و دەرمانی ئیمام ڕەزا (دخ)ی هێزی چەکداری ڕایگەیاند: قەرارگای تەندروستی و دەرمانی هێزی چەکداری بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی و خەڵکی خۆشەویست زنجیرەی گواستنەوەی نەخۆشیی کرۆنا دادەخات و هیوادارین ئەو هەنگاوە لە زووترین کاتدا هەڵگیرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێکهاتنی قەرارگای تەندروستی و دەرمانی هێزی چەکداری بە بەشداریی هەموو هێزەکانی ئەرتەش، سوپا، ئینتزامی و وەزارەتی بەرگری هەر لە یەکەم رۆژی دەرکەوتنی ڤایرووسی کرۆنا لە ئێران، ڕاشیگەیاند: بە پێی فەرمانی فەرماندەی باڵای هەموو هێزەکان، قەرارگا باڵاترین پێگەی لە هێزی چەکداری بۆ دیاری کراوە.
سەردار باقری سەبارەت بە ناوەڕۆکی یەکەمین دانیشتنی ئەو قەرارگایە بە بەشداریی فەرماندەگەلی هێزی چەکداری، وەزیری بەرگری و دوکتۆر جەمشیدی نوێنەری وەزیری تەندروستی، وتی: بە پێی بڕیارەکان هێزی چەکداری لە ئێستاوە لە بەشی تەندروستی شوێنگە لە زۆربەی شارەکاندا چالاکە و لە کەرتی دەرمانیشدا ٢ هەزار تەخت لە ٦ هەزار تەختی نەخۆشخانەیی هێزی چەکداری ئاراستەی نەخۆشانی کرۆنایی یان نەخۆشانی گومان لێکراو بە تووشبوون بەو نەخۆشییە کراوە و ئامادەییمان ڕاگەیاندووە بۆ رادەست کردنی لە سەدا ٧٠ی ئەو دەفرایەتییە بە وەزارەتی تەندروستی.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتیشی: لە کەرتی شوێنی حەوانەوەی پێش و پاش نەخۆشخانەییدا هاوڕێیانی وەزارەتی تەندروستی خوازیاری تەرخان کردنی ١٠ هەزار تەخت بووە کە ئەویشمان لە ئەستۆ گرت و ٤ هەزار قەرەوێڵەیمان ئامادە و چالاک کردووە، هەڵبەت هەمووی ئەو قەرەوێڵانه کەڵکیان لێ وەرنەگیراوە و بەشێکیان خاڵین.
ناوبراو بە ئاماژە بە سامان دانی ڕەوتی چۆڵکردنی فرۆشگە و شەقام و جادەکان بە پێی بڕیاری نیشتمانی لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا، جەختی کرد: سیستەمێکی نەرم ئامێریی زۆر بەهێز بۆ وەزارەتی تەندروستی داڕێژراوە کە بە هاوکاریی ڕێکخراوی بەسیج وەڕێدەخرێت و لە ماوەی یەک حەوتە تا ١٠ رۆژی داهاتوو هەموو خەڵکی ئێران لە رێگەی تۆڕی مەجازی، پەیوەندی تەلەفونی و لە ئەگەری پێویست بە سەردان کردن دەخرێنە ژێر چاوەدێرییەوە.
بۆچوونی ئێوە