بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،نوسینگەی راگەیاندنی، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند:"ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرسیتیە دەکەین کە لەرێگەی کاتیۆشاوە کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە عێراق و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار لە راوێژکار و راهێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاندووە:"ئەو هێرشە بە ئامانج کردنی عێراق و ئاسایشەکەیەتی، تەئکید دەکەینەوە، لە گرنگی لێکۆڵینەوەی تەواو لە روداوەکە و بەسزا گەیاندنی ئەو کاسانەی ئەو کردەوەیان ئەنجامداوە."
بەرهەم ساڵح، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانییەکان و وڵاتەکانیان کردووە و داوایکردوە هەموان دان بەخۆیاندا بگرن و هێمن ببنەوە، و حکومەتی عێراقیش ئەرکی ئەمنی و سەروەریی خۆی ئەنجام بدات.
شەوی رابردو، لەرێگەی کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغداد و بەو هۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و بریتانییەک کوژران و زیاتر لە 11کەسی دیکەش برینداربوون.
Your Comment