AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٠ ١٨:٠٤

بە ڕەزامەندی رێبەری باڵای ئێران؛

ئەو کادیرە پزیشکیانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بە شەهید دێنە ئەژمار

ئەو کادیرە پزیشکیانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بە شەهید دێنە ئەژمار

رێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندی دەربڕی کە ئەو پزیشک و نێرسانەی بە کۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن بە "شەهیدی خزمەت" بێنە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵای شۆڕش ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داوای وەزیری تەندروستی لە پێناو بە "شەهیدی خزمەت" لەقەڵەمدانی کەسانێکی وەک کادێری پزیشکی، پەرەستاری، تەندروستی و خزمەتگەیەنەری کە بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، دەربڕی.

دوکتۆر سەعید نمەکی ڕایگەیاند: خۆشەویستانی پزیشک، کادێری تەندروستی و خزمەتگەیەنەری کە لە ناوەندگەلی دەرمان بە ڤایرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، نامەیەکم ئاراستەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کرد و داوام لێ کردن کە ناوی ئەو خۆشەویستانە لە ڕیزی "شەهیدی خزمەت" لە قەڵەم بدرێت.

وتیشی: چونکە ئەوان بۆ هەمیشە مایەی شانازیی کۆمەڵگای پزیشکی و دەرمانی وڵاتن کە شەورۆژی بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی وڵاتەکەیان گیانیان خستۆتە سەر دەستیان و ڕێبەری ئەمەی قبووڵ کردووە.

News ID 31462

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha