AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٦ ١٠:٢٥

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران:

ڕێگە نادەین ئاژانسی نێودەوڵەتی سەردانی شوێنە هەستیارەکان بکات

ڕێگە نادەین ئاژانسی نێودەوڵەتی سەردانی شوێنە هەستیارەکان بکات

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە داخوازیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دەست‌ ڕاگەیشتن بە شوێنە هەستیارەکانی ئێران هەواڵی دا و وتی: ئەو داخوازیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی بە ئاماژە بە دوو ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێران وتی: لە ڕاپۆرتی یەکەم کە دەبێ لەبارەی بەرجام بێت و سێ مانگ جارێک بڵاو بێتەوە، هاتووە کە بە ئاوردانەوە لە کشانەوەی ئێران لە پابەندییەکانی بەرجامی، بە خێرایی مادە پیتاندراوەکان بەرز بوونەتەوە و توێژینەوە و گەشەش لە سەر دەزگاکان لە ئەنجامدانە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕاپۆرتی دووهەمی ئاژانس ڕوونی کردەوە: لەو ڕاپۆرتە کە بۆ یەکەمجار بڵاو دەبێتەوە و بە پێی ئەوە، ئاژانس پێداگرە لە هەندێ داخوازیی نایاسایی و ناپرێنسیپانە. ئاژانس بۆ ساڵێک دەچێت ئەو داخوازیانەی هەیە و ئێران وەڵامی نەرێنی پێداوەتەوە، چونکە ئەوان خوازیاری دەست ‌ڕاگەیشتن بە هەندێ لە کەرتەکانن. لە کاتێکدا کە لە پرۆتۆکۆلی ناڤۆکی و تەنانەت لە بەرجامیشدا لە سەر ئەو ڕێککەوتووین کە ئەو کارە ئەنجام نەدرێت.

بێهرووز کەماڵوەندی وتیشی: ئەو داخوازییەی ئاژانس بنەمای یاسایی و پرێنسیپی بۆ نییە و لە بنەڕەتەوە ئەرکی وڵاتانی ئەندامی ئاژانس ئەوەیە کە دەبێ سەبارەت بە مادەگەلی ناڤۆکی خۆیان ڕاپۆرت بدەن. ئێرانیش لە بەشی پادمانی ڕاپۆرت دەدا و ئەوان لە سەر دروستیی ڕاپۆرتی ئێران دەکۆڵنەوە و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ لێکدانەوەی دروستیی ڕاپۆرتەکان دەست پێڕاگەیشتنیان بە هەندێ کەرتی دیار هەبێت.

News ID 31375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha