بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامی مەسعوود سوڵتانی فەڕ وەزیری وەرزش و گەنجاندا هاتووە: هەواڵی کۆچی دوایی پاڵەوانی لێهاتوو و خۆشەویست ، سیامەند ڕەحمان بووە هۆی خەم و کەسەرێکی زۆر.
سوڵتانی فەڕ لە پەیامەکەیدا بە ئاماژە بە پێگەی وەرزشی و میدالیا و سەرکەوتنە جیهانییەکانی خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان، ڕایگەیاند: سیامەند ڕەحمان زۆر جار وەک بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهان ناسرا و کۆچی دوایی بووە کەسەرێکی گەورە لە سەر دڵم و هێشتاش بۆم جێی باوەڕ نییە.
ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواست ڕۆحی ئەو پاڵەوانە بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
Your Comment