بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فارێس شەهابی پەرلەمانتاری سەربەخۆی سووریا لە پەیامێکی تویتەری وێرای کاردانەوە بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی، نووسی: هەر سەربازێکی تورکیا لە سووریا بە دوژمن دێتە ئەژمار.
شەهابی لە درێژەدا جەختی کرد: هەر سەربازێکی تورکیا لە سووریا ئامانجێکی ڕەواتە بۆ هێزی چەکداری سووریا و ئەگەر حکوومەتی جەنایەتکاری ئەردۆغان درێژە بە گەمژەیی هەمبەر بە سووریا بدات، سەربازانیان بە تابووتەوە دەنێرینەوە وڵاتەکەیان.
جەختیشی کرد: واباشە تورکەکان لە پێناو وەستاندنی هەڵمەتەکانی رێبەری سەرشێتیان هەوڵ بدەن، دەنا دۆخەکە لەوەش ئاڵۆزتر دەبێت.
Your Comment