بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بە ئاماژە بە زەروورەتی خۆبواردنی خەڵکی لە شلۆغی و گردبوونەوەکانی وەک ڕێوڕەسمەکانی شایی و سەرەخۆشی و نوێژی هەینی و جەماعەت، ڕاشیگەیاند: لە بابەتی پێشگری و دەرمانی ئەو نەخۆشییە نیگەران مەبەن و پیویستە خەڵکی بە شێوەی شلگێرانە، تەندروستی تاکەکەسی و پێشگرییەکان ڕەچاو بکەن.
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:
ژمارەی تووشبووانی کرۆنا لە کوردستان گەیشتە ٣ کەس

بەڕێوەبەری گشتیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تووشبوونی ٣ کەس لەو پارێزگایە بە نەخۆشیی کرۆنا، ڕایگەیاند: بێ شک ڕێژەی تووشبووان ڕوو لە زیادبوونە، هەر بۆیە خەڵکی دەبێ خۆیان لە شلۆغییەکان ببوێرن.
News ID 31250
Your Comment