AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٤ ١١:٤٢

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان هەواڵی دا:

٥ کەس لە کرماشان بە گومانی تووشبوون بە کرۆنا لە ژێر چاودێریدان

 ٥ کەس لە کرماشان بە گومانی تووشبوون بە کرۆنا لە ژێر چاودێریدان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان لە خەواندنی ٥ کەسی گومانلێکراو بە کرۆنا لە ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموودڕەزا مورادی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نەخۆشخانەی گوڵستان بۆ وەرگرتنی تووشبووان بە کرۆنا لەبەرچاو گیراوە، وتی: سەدا ١٠ ی تەواوی نەخۆشخانە تایبەت، دەوڵەتی و سەربازییەکانی پارێزگا بە مەبەستی وەرگرتنی نەخۆشەکانی تووش بوو بە کرۆنا تەرخان کراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان زیادی کرد: تا ئێستا ٧٥٠ نەخۆش کە نیشانەکانی کۆرۆنایان بووە تاقی کردنەوەیان لە سەر کراوە کە هیچ یەکەیان ئەرێنی نەبوون.

ناوبراو وتیشی: پێنج کەسیش ئێستا گومانی ئەو نەخۆشیەیان لە سەرە کە چاوەڕوانی وەڵامی تاقی کردنەوەکەیانین.

News ID 31159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha